کوژران و برینداربوونی ۱۵ کۆڵبەر لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤

١٠ خەرمانان ٢٧٢٤، ٢٢:١٨

هەنگاو؛ شەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ١٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار کراون کە ٨٦.٥٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤ کۆڵبەر کوژراون و ١١ کۆڵبەریش بریندار کراون. ئەسعەد ئەفرەنجە خەڵکی مەریوان، ناسر عوسمانی خەڵکی ڕەبەت، عەلی ڕەسووڵی خەڵکی مەهاباد و ئەسعەد ئەسپەندار خەڵکی سەردەشت ئەو چوار کۆڵبەرەن کە لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران یان بەربوونەوە لە چیاکان گیانیان لەدەست داوە.

زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە ١٣ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمارکراون.

هۆکاری کوژران یان برینداربوون؛

تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٣ حاڵەت بریتی لە (٣ کوژراو و ١٠ بریندار) واتا ٨٦.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.

بەربوونەوە لە شاخەکان: ٢ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو و ١ بریندار) واتا ١٣.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان؛

پارێزگای کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

پارێزگای سنە: ١٣ حاڵەت بریتی لە (٣ کوژراو و ١٠ بریندار)

پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو و ١ بریندار)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە