کوژران و برینداربوونی ٨ کۆڵبەر لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٤

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١٨:٠٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٤دا، لانی کەم ٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار کراون کە ٨٧.٥٪ی سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەک کۆڵبەر کوژراوە و ٦ کۆڵبەریش بریندار کراون. فەردین ڕۆستەمنژاد، کۆڵبەری تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی پاوە، کە ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڕبڕەی پشتی پچڕابوو، لە ڕێکەوتی ٢٠ی سێپتەمبەر دوای چەند مانگ خەوێندران لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە ٥ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمار کراون.
 

هۆکاری کوژران یان برینداربوون؛

تەقەی ڕاستەوخۆ: ٧ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو و ٦ بریندار) واتا ٨٧.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران: ١ حاڵەت بریتی لە (١ بریندار) واتا ١٢.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان؛

پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو و ٢ بریندار).
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت بریتی لە (٥ بریندار)
پارێزگای ئورمیە: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە