تسۆنامیی لەسێدارەدان لە ئێران، زیاتر لە هەزار حاڵەتی لەسێدارەدان لە ماوەی کەمتر لە ۹ مانگدا/ ۴۰۴ لەسێدارەدان تەنیا دوای شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل

٣٠ خەرمانان ٢٧٢٥، ٢١:٢٧

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە ۹ مانگ و لەحاڵێکدا کە ۱۰۰ ڕۆژ تا کۆتایی ساڵی ۲۰۲۵ی زایینی ماوە، لانی کەم ۱۰۰۲ بەندکراو لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران لەسێدارە دراون. لە سەرجەم ۱۰۰۲ بەندکراوی لەسێدارەدراو، ۴۰۴ کەس لە سەرەتای شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ڕێکەوتی ۲۳ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (هاوکات لەگەڵ ۱۳ی ژۆئەنی ۲۰۲۵) لەسێدارە دراون.

بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسێدارەدرانەکان لە ئێران لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە ۴۰٪ زیاتر بووە. ئەو ئامارە جێی نیگەرانییە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا نموونەی نەبووە و هیچکات ئاماری لەسێدارەدران لەو ماوەدا بە هەزار کەس نەگەیشتووە.

بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرجەم ۱۰۰۲ بەندکراوی لەسێدارەدراو ۲۹ کەس ژن و ۹۷۳ کەس پیاو بوون. هەروەها یەک منداڵ وەکوو «منداڵی تاوانبار» لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵ی زایینیدا لەسێدارە دراوە. ۸ کەس لەو بەندکراوانە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دراون.

لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۵ی زایینی تا ئێستا لانی کەم ۳۳ بەندکراوی سیاسی و ئایینی، ۱۴۸ بەندکراوی کورد، ۱۳۰ بەندکراوی لوڕ، ۱۱۴ بەندکراوی بەلووچ، ۱۰۶ بەندکراوی تورک و ۶۵ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لەسێدارە دراون.

هەروەها سزای سێدارەی ۶۳ بەندکراو بەشێوەی نهێنی و بەبێ مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان جێبەجێ کراوە و تەنیا ۵۳ حاڵەت لە سەرجەم لەسێدارەدرانەکان، واتا ۵٪یان لە میدیا حکومەتییەکان ڕاگەیەندراون.

لە ساڵی ۲۰۲۵دا ژمارەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو لە شوێنە گشتییەکان لەپێش چاوانی خەڵک زیاتر بووە و سزای سێدارەی لانی کەم ۷ بەندکراو لە شارەکانی ئەسفەراین، دێلفان، میاندواو، بۆکان، دامغان، بەیرەم و کوردکۆی لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کراوە.

 

جیاکردنەوەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە پێی تۆمەتەکانیان

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترین بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراون کە ۴۹۵ حاڵەت واتا ۴۹.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان پێکدێنن.

تۆمەتی سیاسی: ۱۶ حاڵەت

تۆمەتی مەزهەبی و ئایینی: ۱۷ حاڵەت

تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ۴۹۵ حاڵەت

تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست: ۴۴۱ حاڵەت

تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی: ۲۵ حاڵەت

تۆمەتی دزیی چەکدارانە: ۹ حاڵەت

 

جیاکردنەوەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە پێی کەمینە نەتەوەیی و پێکهاتەکان

ئەمساڵ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی کەمینە نەتەوەیی و پێکهاتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاتر بووە، بەشێوەیەک کە لە ماوەی کەمتر لە ۹ مانگدا ژمارەی بەندکراوانی کورد، بەلووچ، لوڕ و تورکی لەسێدارەدراو بە نزیکەی ۵۰۰ حاڵەت گەیشتووە.

بەندکراوانی کورد: ۱۴۸ حاڵەت، ۱۵٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی لوڕ: ۱۳۰ حاڵەت، ۱۳٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی بەلووچ: ۱۱۴ حاڵەت، ۱۱.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی تورک: ۱۰۶ حاڵەت، ۱۰.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی گیلەک: ۴۳ حاڵەت، ۴٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی عەرەب: ۲۹ حاڵەت، ۳٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی تورکمان: ۹ حاڵەت، ۱٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی تات: ۲ حاڵەت، ۰.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی خەڵکی ئەفغانستان: ۶۵ حاڵەت، ۶.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی فارس: ۲۶۲ حاڵەت، ۲۶٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەندکراوانی لەسێدارەدراو کە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی نەتەوەییان بەدواداچوون دەکرێت: ۹۴ حاڵەت، ۹٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوەی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوان بە پێی پارێزگاکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵ی زایینیدا زیاترین جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز ئەنجام دراوە. ۱۹۶ بەندکراو واتا ۱۹.۵٪ی کۆی لەسێدارەدرانەکان لە ماوەی ۹ مانگی ڕابردوودا، لە بەندیخانەکانی ئەو پارێزگایەدا جێبەجێ کراون.

بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز: ۱۹۶ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای ئیسفەهان: ۷۹ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای فارس: ۷۸ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ۷۷ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای لوڕستان: ۵۰ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: ۴۶ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ۴۵ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای خووزستان: ۴۲ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای هەمەدان: ۳۸ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای کرماشان: ۳۶ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای قوم: ۳۲ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگاکانی گوڵستان و زەنجان: هەر یەک ۲۷ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای یەزد: ۲۵ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای هۆرمۆزگان: ۲۴ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای خوراسانی باشوور: ۲۳ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای گیلان: ۲۲ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای قەزوین: ۲۲ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگاکانی کرمان و ئورمیه: هەر یەک ۲۰ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای کۆهگیلوویه و بویێرئەحمەد: ۱۸ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای سمنان: ۱۷ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای مازەندەران: ۱۶ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای بووشێهر: ۱۰ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای سنه: ۹ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای ئیلام: ۸ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای ئەردەبیل: ۳ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگای خوراسانی باکوور: ۲ حاڵەت

بەندیخانەکانی پارێزگاکانی تاران و چوارمەحاڵ و بەختیاری: هەر یەک ۱ حاڵەت

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سەرکوتکردنی خەڵک لە شەقامەکان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و بەتایبەت لە سێبەری گرنگینەدانی جیهان دوای زیاتربوونەوەی قەیرانە جیهانییەکان وەکوو شەڕی نێوان غەززە و ئیسرائیل، لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو خەڵک لەسێدارە دەدات. هەروەها دوای دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وێڕای زیاتربوونەوەی سەرکوت لە ئێران، ژمارەی لەسێدارەدرانەکان زیاتر بووە و لە ماوەی ۱۰۰ ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەی مامناوەند هەر ڕۆژ ۴ کەس لەسێدارە دراون و ۴۰٪ی کۆی ئاماری لەسێدارەدرانەکانی ئەمساڵ لەو ۱۰۰ ڕۆژەدا تۆمار کراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سەبارەت بە زیاتربوونی لەسێدارەدرانەکان و خێرایی گرتنی زیاتری کوشتن لە ئێران هۆشداری دەدات و لە کۆمەڵگای مەدەنیی ئێران و جیهان داوا دەکات کە وێڕای ئیدانەکردنی ڕاشکاوانەی ئەو لەسێدارەدرانانە، بیر لە داڕشتنی ڕێوشوێنێک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ لەسێدارەدرانەکان لە ئێران بکەنەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە