ڕاپۆرتی مانگانەی هەنگاو لەسەر پێشێلکرانی مافی هاووڵاتییانی کورد لە ئێران، ئاگۆستی ٢٠٢۶
هەنگاو؛ چوارشەممە ۱۸ی خەرمانانی ۲۷۲۶
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۶دا لانی کەم لەسێدارەدرانی ۱۳ هاووڵاتیی کورد، کوژران و برینداربوونی ۷ کۆڵبەر، قوربانیبوونی دوو هاووڵاتیی کورد بە تەقینەوەی مین، کوژرانی حکومەتیی هاووڵاتییەک، دەستبەسەرکرانی ۷۵ هاووڵاتی و سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ۳۸ هاووڵاتیی کورد و هەروەها ۴ حاڵەتی ژنکوژی تۆمار کراوە.
ئەم ڕاپۆرتە لە حەوت بەشی جیاواز پێکهاتووە کە لە هەرکامیان، ناسنامەی هاووڵاتییان و وردەکاریی دۆسیەکەیان خراوەتە ڕوو.
بەشی ۱ـ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ۱۳ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی ئاگۆست
لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۶دا سزای سێدارەی لانی کەم ۱۳ کەس لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران جێبەجێ کراوە کە ۱۴.۵٪ی کۆی لەسێدارەدراوانی مانگی پێشوویان پێکهێناوە. لەو مانگەدا ۸۹ بەندکراو لە ئێران لەسێدارە دراون.
یەک بەندکراو بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، ۷ بەندکراو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، ۳ بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و ۲ بەندکراو بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە لەسێدارە دراون. ناسنامەی هاووڵاتییانی کوردی لەسێدارەدراو؛
۱ـ ئومید بێهزاد خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەسێدارە درا.
۲ـ پەیام پاکزاد خەڵکی بجنۆرد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان لەسێدارە درا.
۳ـ کاوە ڕفووشە خەڵکی سنە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.
۴ـ دنیا محەممەدی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لەسێدارە درا.
۵ـ خوداداد محەممەدی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لەسێدارە درا.
۶ـ موحسین دارابی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان لەسێدارە درا.
۷ـ محەممەدڕەزا ڕەزایی کەنکەت خەڵکی دێلفان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا لەسێدارە درا.
۸ـ ئەردەڵان سەبزی خەڵکی ماکۆ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ لەسێدارە درا.
۹ـ سەجاد شیرازی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لەسێدارە درا.
۱۰ـ موحسین زەروونی خەڵکی کۆیەشت بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لەسێدارە درا.
۱۱ـ سەعید نەجەفی خەڵکی کۆیەشت بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا.
۱۲ـ حەمید نەجەفی خەڵکی کۆیەشت بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا.
۱۳ـ مستەفا وسووقی خەڵکی دێلفان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا لەسێدارە درا.
بەشی ۲ـ کوژرانی حکومەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان
لە ماوەی مانگی ئاگۆستدا یەک هاووڵاتیی کورد و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لە شاری کرماشان بەناوی پوویا نادری تەمەن ۲۹ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژراوە.
بەشی ۳ـ کوژران و برینداربوونی ۷ کۆڵبەری کورد لە ماوەی مانگی ئاگۆست
لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۷ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان قوربانی بوون کە ۴ کەس لەوان کوژراون و ۳ کەس بریندار بوون. ۶ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ۱ کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین قوربانی بوون.
زۆربەی ئەو کۆڵبەرانە لە سنووری بانە قوربانی بوون کە سنووری ئەو شارە ۵ حاڵەتی لەخۆ گرتووە.
هەروەها لە هەر یەک لە سنوورەکانی مەریوان و سەردەشت یەک کۆڵبەر قوربانی بووە.
۱ـ گۆران خدری خەڵکی بانە لە ڕێکەوتی ۴ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار کرا.
۲ـ بەختیار ئەمینی خەڵکی بانە لە ڕێکەوتی ۵ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە سنووری بانە بە تەقینەوەی مین بریندار کرا.
۳ـ حەسەن مستەفازادە خەڵکی ڕەبەت لە ڕێکەوتی ۵ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
۴ـ محەممەد تەوحیدپەناە خەڵکی سەقز لە ڕێکەوتی ۱۰ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
۵ـ مووسا زیباپوور خەڵکی پیرانشار لە ڕێکەوتی ۱۳ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
۶ـ میلاد تەبەد خەڵکی مەریوان لە ڕێکەوتی ۱۸ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
۷ـ یووسف مامەپوور خەڵکی سەردەشت لە ڕێکەوتی ۱۸ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە سنووری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەشی ۴ـ قوربانیانی تەقینەوەی مین لە کوردستان
لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا تەقینەوەی مینی بەجێماو لە کاتی شەڕی ۸ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق و هەروەها ئەو مینانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە لایەن سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان چێندراون، برینداربوونی دوو هاووڵاتیی لێکەوتەوە کە ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛
۱ـ بەختیار ئەمینی خەڵکی بانە لە ڕێکەوتی ۵ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە سنووری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
۲ـ هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت لە ڕێکەوتی ۳۱ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ لە پاوە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
بەشی ۵ـ تۆمارکردنی دەستبەسەرکرانی ۷۵ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۶
بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۷۵ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ۶۴٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە لە ئێران بوون.
لانی کەم ۸ ژن و ۱ منداڵ دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛
پارێزگای سنە ۲۰ حاڵەت بریتی لە (۱ منداڵ، ۱ ژن و ۱۸ پیاو)
مەریوان: سامان خوسرەوی، هاوڕێ پەروازە، سارۆ ڕۆشەنی، ئاریا مەعرووفی، پشتیوان تارتار، زانیار ئۆسوار، شاخەوان خاوەری، ئازاد نەورۆزی، زانیار تەوانا، پوویا کاکەمحەممەدی، زانیار قادری، شێرزاد عەبدی، هادی ڕەبووسە
سنە: ئاوات کەرەمی، داریووش ڕەحیمی، دانیاڵ محەممەدی
دیواندەرە: کوردیا حەمیدی تەمەن ۱۶ ساڵ، مریەم مورادیان، سیرووس حەمیدی
کامێران: جەماڵ ڕۆستەمی
پارێزگای ئورمیە ۴۶ حاڵەت بریتی لە (۶ ژن و ۴۰ پیاو)
مەهاباد: شێرزاد پایانیانی، سەید لەتیف سەبری، ئیسماعیل سولەیمانی، فەرزین خدریپوور، محەممەد وتمانی، کەریم ڕەسووڵی، شیرین مەسعوودی، سەیران عەرەبی، ئەفشین تەوەسۆلی، عەلی ڕەسووڵنژاد
بۆکان: سدیق کەریمی، ئومید چاوباز، ڕەحمان خۆزان، لوقمان قوربانی، هادی عەزیزی، زەکەریا بادسار، ئیسماعیل بادسار، حوسێن یووسفی، هێمن مەنیجه
شنۆ: مەسعوود ئالانی کۆنهقەڵا، هادی خزری، سەنعان فەراسەتی، ڕەحمان ئازەرەخش، سەعدوون داستاری، مەولوود رووستا، کامران جانگەلی
پیرانشار: مەتین ڕەسوولی، نازەنین حوسێنپوور، ئەیووب حەمزه، سۆران مەحموودی، محەممەد دانشمایه، لوقمان سەیده
میاندواو: شوانه دیوازی، محەممەد حاجیزاده، نیما ڕەسووڵزاده، زاهیر قوربانی، مەنسوور کەربەلایی
ئورمیه: عەیوەز بێهنەموون، شەعبان ئەحمەدوەش، ئیبراهیم ئەحمەدوەش، بەفرین ئەحمەدوەش
کۆتۆڵ: بەهمەن مودیرزاده
سەردەشت: ڕەحیم حەسەنپوور
چاڵدێران: زارا پیردێهقان
ماکۆ: پەروین راسق قزڵباش
نەغەده: سەلام ئازەری
پارێزگای ئیلام ۸ حاڵەت بریتی لە (۱ ژن و ۷ پیاو)
ئاسمانئاباد: ئەمین ناسری، یاسر هەواسیزاده، ڕۆحوڵڵا غوڵامی، یوونس بێکری
مەلەکشایی: مەهدی ڕۆشەنی
مێهران: ئارین تەروەند
دەڕهشار: میلاد عەلایینەسەب
ئاودانان: ڕازییه هاشمی
پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی ۱ حاڵەت بریتی لە (۱ پیاو)
مەشهەد: شاهۆ زیرەک
بەشی ۶ـ سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ۳۸ چالاکی کورد لە ماوەی مانگی ئاگۆست
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۶دا لانی کەم ۳۸ هاووڵاتیی کورد سەرجەم سزای ۱۳۵ ساڵ و ۲ مانگ و ۱ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. ۶ کەس لەوان بێجگە لە سزای بەندکران سزای لێدانی سەرجەم ۳۰۱ قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.
لانی کەم ۳ چالاکی ژنی کورد و ۳۵ چالاکی پیاو سزای بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە کە ناوەکانیان بەو شێوەیە بووە؛
۱ـ عەبدوڵڵا هووشمەند خەڵکی مەهاباد سزای ۷ ساڵ و ۱ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲ـ عەبدولڕەحمان قووه خەڵکی مەهاباد سزای ۷ ساڵ و ۱ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۳ـ عەبدوڵڵا قووه خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۴ـ قادر خەرامانفەر خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۵ـ جەلال سەدەفی خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۶ـ عەلی مەعرووفی خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۷ـ ئارام مەبزووله خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۸ـ یووسف تاڵ خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۹ـ ڕێبوار ڕەسووڵی خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۰ـ ئەیووب ڕەسووڵی خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۱ـ عوسمان جەهانیفەر خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۲ـ ڕەحمان دانا خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۳ـ سالار شەمسبورهان خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۴ـ زانیار سەیدئەحمەدی خەڵکی مەهاباد سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۵ـ نازەنین ئیلیاسی (گوڵاڵه) خەڵکی مەهاباد سزای ۲ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۶ـ کەماڵ مەسعوودی خەڵکی مەهاباد سزای ۵ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۷ـ سۆهەیل عەرەبی خەڵکی بیجاڕ سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۸ـ زەهرا ڕەبانی خەڵکی بجنۆرد سزای ۷ مانگ و ۱۶ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۱۹ـ مەنیژه خۆشنوود خەڵکی بۆکان سزای ۳ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۰ـ ئیمان کازمی خەڵکی بجنۆرد سزای ۳ مانگ بەندکران و لێدانی ۷۴ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۱ـ محەممەد محەممەدی خەڵکی قوروه سزای ۴ ساڵ و ۹ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۲ـ مستەفا غوڵامی خەڵکی قوروه سزای ۳ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۳ـ زاهید خالیدیان خەڵکی قوروه سزای ۳ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۴ـ واحید خالیدیان خەڵکی قوروه سزای ۳ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۵ـ شاهڕۆخ مستەفایی خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ و ۹ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۶ـ فەرەیدوون ئەڵماسی خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ و ۹ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۷ـ ڕەسووڵ قوربانپوور خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۸ـ سامان گەنجی خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۲۹ـ داود ڕەزایی خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۰ـ ڕەزا دێهقانی خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ بەندکران و لێدانی ۴۱ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۱ـ ئەبووزەر مورادحاسڵی خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ بەندکران و لێدانی ۳۱ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۲ـ ئەنوەر عەلیپەناه خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ بەندکران و ۵۰ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۳ـ ئەمیر خالیدیان خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ بەندکران و لێدانی ۷۴ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۴ـ ئیبراهیم ڕەحمانپوور خەڵکی نەغەدە سزای ۳ ساڵ و ۲ مانگ و ۱۵ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۵ـ هەژیر یەعقووبی خەڵکی قوروه سزای ۱ ساڵ بەندکران و لێدانی ۳۱ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۶ـ سامان قادری خەڵکی ئورمیە سزای ۱۴ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۷ـ ئەبۆلفەزل ڕۆستەمی خەڵکی قەسری شیرین سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
۳۸ـ عێرفان مورادی خەڵکی قەسری شیرین سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بەشی ۷ـ تۆمارکردنی ۴ حاڵەتی ژنکوژی لە ماوەی مانگی ئاگۆست
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۶دا لانی کەم ۴ ژنی کورد لە شارەکانی سنە، سەقز، کرماشان و پیرانشار کوژراون.
ـ لەتیفه محەممەدزاده تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە لایەن هاوژینی پێشوویەوە کوژرا.
ـ ئاتووسا جەعفەری تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی سنه، بە دەستی هاوژینی پێشوویەوە کوژرا.
ـ هانا ڕۆکان تەمەن ۱۶ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە لایەن باوکی خۆیەوە کوژرا.
ـ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار بەدەستی کەسێک کە بە بڕیاری هاوسەرگیری فریوی دابوو، کوژرا.
لە سەرجەم ۴ حاڵەتی ژنکوژی لانی کەم ۳ حاڵەت بە هۆکاری ئەوەی بە ناکۆکیی خێزانی ڕاگەیەندراوە و ۱ ژن بەهۆی دەستدرێژیی سێکسی کوژراون.