ئامانج نیک پەی و شادمان بەنی بەشەر بە بارمتە ئازاد کران

ئامانج نیک پەی و شادمان بەنی بەشەر بە بارمتە ئازاد کران

09:39 - 11 March 2020

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان و سنە بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٩ی مارسی ٢٠٢٠)، ئامانج نیک پەی، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا بووە، دوای دوومانگ دەستبەسەر کران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات، بە بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی ”نێ“ی سەر بە شاری مەریوانە، ڕۆژی جوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانویە) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرابوویەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، شادمان بەنی بەشەر، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”چل چەمە“ دوای نزیک مانگێک دەستبەسەر کران بە بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ناوبراو رۆژی پێنج شەممە ٢٤ی بەفرانبار (١٣ی فێوریە) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوو.