دەستبەسەرکرانی دیاکۆ ئەیازی لە بانە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

٩ خاکەلێوە ٢٧٢٦، ١٢:٥٠

هەنگاو: یەکشەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦

هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بانە، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی دیاکۆ ئەیازی بە بەکارهێنانی جلوبەرگی تایبەت بە فەرمانبەرانی ئیدارەی گاز دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٦)، هێزە حکومەتییەکان لە شاری بانە هاووڵاتییەکیان بە ناوی دیاکۆ ئەیازی دەستبەسەرکردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکومەتییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە شێوازی فێڵبازانەیان بەکار هێناوە و بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە ئیدارەی گاز و پۆشینی جلی فەرمیی ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە، چوونەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی و دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بوارەدا بێئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە