برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

14:26 - 15 July 2022


هەنگاو: هەینی ٢٤ی پووشپەری ٢٧٢٢

دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی هێمن مروەتی تەمەن ١٨ ساڵ و جەماڵ (نازناو نادیار) سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی پووشپەری ٢٧٢٢ (١٥ە جولای ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر سەر سنوور کاتژمێر ٦ی بەیانی لە سنووری کەلەبەر ئەم دوو کۆڵبەرەیان بە چەکی ساچمەیی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

ئەم دوو کۆڵبەرە پشتیان بە سەختی بریندار بووە و هێمن زیاتر لە ٢٠ پارچە ساچمەی بەرکەوتووە.

شایانی باسە ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی جوانڕۆن و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە گوازراونەتەوە.