هێمن دانش حەوتەمین كۆڵبەر كە دوای ئاگربەست كوژرا

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٢:٠٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

رەکاهێمن دانش، كۆڵبەری لاوی خەڵكی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لە دەست دا. ناوبراو حەوتەمەین كۆڵبەرە كە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بە تەقەی اسەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان دەكوژرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٨ی جوڵای ٢٠٢٥)، كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی هێمن دانش، تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵكی مەریوان، بە تەقەی هێزە حكوومەتییەكان كوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێمن دانش لە ئەنجامی بەرکەوتنی گوللە بە سکی دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

هەنگاو زانیویەتی كە ئەم كۆڵبەرە گەنجە خێزاندار و باوكی كچێكی دوو ساڵان بوو و لە ناوچەی سنووریی “قوڵقوڵە”ی مەریوان بە بێ ئاگاداری پێشوو، بووە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەكان و گیانی لە دەست دا.

شایانی باسە كە، تەرمی ئەم كۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆماركراوەكان ژە ناوەندی ئامار و بەڵگەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی مانگی ڕابردوو و دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، لانی كەم ٧ كۆڵبەری كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكانی ئێران کوژراون. ئەم ئامارە لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی زاینی تەنیا ٦ كۆڵبەر كوژرابوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە