برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە مەریوان و لێدان و کوتانی یەکێک لەو کۆڵبەرانە دوای برینداربوونی

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٢:١٤
هەنگاو؛ یەکشەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۵
حەکیم مەحموودی، کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەوڵاوا بەناوی عەتا (ناوبانگ نادیار) پاش بەرکەوتنی گوللە، لە لایەن ئەو هێزانەوە لێی دراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۲۳ی جولای ۲۰۲۵)، حەکیم مەحموودی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "وەیسە"ی سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەو شارەدا بریندار کرا.
هەروەها عەتا (ناوبانگ نادیار)، تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا دوای تەقەی ڕاستەوخۆ و برینداربوونی لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە کەوتووەتە بەر لێدان و کوتان.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی