برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

11:46 - 9 March 2021

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنوور بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممە (٨ی مارسی ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی لە کوێستانەکانی سنووری نەوسوود و لە نزیک شاری تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی "سالار شێعری" بە سەختی بریندار بووە.

سالار شێعری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، خێزاندار و باوکی منداڵێکە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سلێمانیە گوازراوەتەوە.

هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی "حوجەت قەزاوەت" لە سنووری نەوسوود بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی پاوە گوازراوەتەوە.