برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

23:40 - 28 June 2022


هەنگاو: سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی عومەر عەبدی ٣٢ ساڵە و عوسمان ئەحمەدی ٢٩ ساڵە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، عومەر عەبدی و عوسمان ئەحمەدی لە سنووری» میلە «دراونەتە بەر دەستڕێژ و لاقیان پێکراوە. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە هەر دوویان خێزاندار و خەڵکی سەلاسی باوەجانی بوون.