برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین

19:00 - 1 October 2019

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاو لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی هەورامان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٣٠ی سێپتامبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”عادڵ یەعقووبی“ تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی سدیق و خەڵکی گوندی بێسارانی سەوڵاوا ڕاگەیاندووە کە ئێستا دانیشتووی شاری مەریوانە.

عادڵ یەعقووبی پای چەپی شکاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.