برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری نەوسوود

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری نەوسوود

22:03 - 5 January 2022

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥بەفرانباری ٢٧٢١ (٥ی ژانویەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی حاتەم ئەڵڵاوەیسی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەکەی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە و شانی تووشی شکان بووە.

حاتەم ئەڵڵاوەیسی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە.