برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

11:29 - 27 July 2022


هەنگاو: چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێک بە ناوی جەلیل کەریمی خەڵکی گوندی شەڕەکان سەر بە شاری پاوە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٦ی جولای ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریدار بوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەلیل کەریمی لە مەودای نزیکەوە و بە چەکی ساچمەیی دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە شێوازێک کە زیاتر لە ٢٠ پارچە ساچمە بەر لاقی کەوتووە.

شایانی باسە جەلیل کەریمی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە کە بە مەبەستی چاودێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە گوازراوەتەوە.