برینداربوونی کۆڵبەرێک لە شاری نەوسوود

16:31 - 22 July 2019

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٣١ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٢٢ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری نەوسوود، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێكیان بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری نەوسوود ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “هادی حەیدەری” ڕاگەیاندووە کە دەستی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە  لە کاتێکدا پێکراوە کە هیچ کەل و پەلێکی پێ نەبووە.