بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

09:48 - 28 September 2021

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٧ی سێپتامبری ٢٠٢١)،  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.

لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سەرکەوت کەرەمی و مەسعوود (ناوبانگ نادیار) بە سەختی بریندار بوون.

ئەم دوو کۆڵبەرە کە هر دوویان خەڵکی جوانڕۆ بوون، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە دەرمانییەکانی شاری پاوه کراون.