بە هۆی سەرمابردوویی ئەگەری بڕینەوەی دەستی کۆڵبەرێک هەیە

11:28 - 16 February 2019


هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی نۆدشەی سەر بە شاری پاوە، توشی سەرمابردووی بووە و ئەگەری هەیە کە دەستی ببڕنەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی ”ئەحمەد رازی“ تەمەن ٤٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی هەورامان توشی سەرمابردووی بووە.

ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی تەتە توشی سەرمابردووی بووە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری کرماشان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەگەری ئەوە هەیە دەستی ئەو کۆڵبەرە کە خێزانداریشە ببردرێتەوە.