تەقینەوەی مین لە مێهران قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەی مین لە مێهران قوربانی لێکەوتەوە

15:53 - 14 February 2020

 

هەنگاو: شوانێکی خەڵی پارێزگای ئیلام لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە هۆی تەقینەوەی مینەوە دەستێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٤ی فێوریەی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مەیمەک سەر بە بەخشی ساڵح ئاوای شاری مێهران لەپارێزگای ئیلام، شوانێک بریندار بوو.

 ناسنامەی ئەو شوانە تەمەن ٢٧ ساڵە "ئەشرەف چراغی" ڕاگەیەندراوە کە دەستێکی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.