دەستبەسەرکرانی وەهاب حوسێنزادە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد
هەنگاو؛ هەینی ٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥
وەهاب حوسێنزادە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ (٢٠ی مارسی ٢٠٢٦)، هێزە حکوومەتییەکان لە شاری مەهاباد، گەنجێکیان بە ناوی وەهاب حوسێنزادە دەستبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ پیشاندانی هەر چەشنە بەڵگەیەکی دادوەری و مۆڵەتی یاسایی بووە. هێزە حکوومەتییەکان وێڕای پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی حوسێنزادە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.