تەقینەوەی مین لە پیرانشار قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەی مین لە پیرانشار قوربانی لێکەوتەوە

08:48 - 9 May 2022

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەید ئیبراهیم قوڕەیشی تەمەن ٦٧ ساڵ نیمەڕۆی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازرایەوە.

 

ئەم هاووڵاتییە کوردە لاقی بە سەختی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئورمیە کراوە.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم هاووڵاتییە  لە سنووری تەمەرچین و لە کاتی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری تووشی ئەو ڕووداوە بووە.