
هەنگاو: چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢
تەکنیسیەنێکی کارەبا کە فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبای شاری داڵاهۆش بوو بە ناوی حوسێن ئولفەتی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کار کردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوسێن ئولفەتی خەڵکی شاری گیەڵان بووە و لە کاتی کارکردن لە سەر دارتەل بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.
جێگای ئاماژەیە کە حوسێن ئولفەتی خێزاندار بووە و ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.