حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان جێبەجێ کرا

حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان جێبەجێ کرا

10:49 - 28 October 2020

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان کە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان بەناوی پەیمان سەفائی تەمەن ٣٤ ساڵ لە بەندیخانەی شاری ئەلیگودەرزی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرن لە زاری یەکێک لە نزیکانی پەیمانەوە ڕایگەیاندووە : ” ناوبراو بە تۆمەتی جێبەجێ کردنی ٧۵ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری شیشە بەندکراوە و لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە بووە و ئەو بارەش هی کەسێکی دیکە بووە کە حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، بەڵام پەیمان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە لەحاڵێکدا بارەکە هی ئەو نەبووە.“


لەسێدارە دانی ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی ئاماددە کردنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی حکوومەت و سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.