خوێندکارێکی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا

23:17 - 18 May 2019

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مریوان خوێندکارێکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٨ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ / ١٨ی مەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان خوێندکارێکی کوردیان بە ناوی ”کەژوان ئازادیان“دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ڕایگەیاند کە کەژوان خەڵکی گوندی ”یەنگیجە“ و خوێندکاری زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بووە.

کەژوان ئازادیان هاوکات یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.