خۆکوشتنی مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵە لە شنۆ

خۆکوشتنی مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵە لە شنۆ

00:59 - 26 July 2022


هەنگاو: سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ئاریا جان گولی شەوی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٥ی جولای ٢٠٢٢) خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیە لە بەر دەستدا نییە و تەرمی ناوبراو لە ساردخانەی نەخۆشخانەی شنۆ ڕاگیراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتایی ساڵی ٢٧٢٢ تا ئێستا (٤ مانگ) لانی کەم ٣٠ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ (٢١ کوڕ و ٩ کچ) لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٥ حاڵەت واتە ١٠٠٪ زیادی کردووە.