دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نگڵ حوکمی ٨٠ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە کە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

٢٠ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٥٤

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی  ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە کە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەناگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە بەخشی کەڵاتەرزانی سنە بە ناوەکانی ”ئاوات کەرەمی“ و ”ئیدریس محەمەدی“ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سەرجەم حوکمی ٨٠ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەر کام لەو دوو هاووڵاتییە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، حوکمی ٤٠ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

ئاوات کەرەمی و ئیدریس محەمەدی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ (١٦ی ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە