دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە بەخشی کەڵاتەرزانی شاری سنە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

٢٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٠:٢٢

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە بەخشی کەڵاتەرزانی شاری سنە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو (٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٦ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی مێژویی نگڵ و دوو هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”ئاوات کەرەمی“ و ”ئیدریسی محەمەدی“ ڕاگەیاندووە. ئاوات سەرۆکی ئەنجومەنی گوند و یەکێک لە ژینگەپارێزانی ئەو گوندە بووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەو ە چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە