دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

19:30 - 4 August 2022


هەنگاو: پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان بە ناوی ستار ئەرژەنگی تەمەن ٢٦ ساڵ هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ستار ئەرژەنگی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری باشماخ دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ستار ئەرژەنگی لە سنووری باشماخ سەرقاڵی کرێکاری بووە.

سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ستار ئەرژەنگی، هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.