دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتی خەڵکی مەریوان به تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتی خەڵکی مەریوان به تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز

19:38 - 24 March 2021

 

هەنگاو: دوای دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی دیکە لە شارەدێی (نێ) سەر بە شاری مەریوان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە نێ دەستبەسەر کراون، گەیشتە چوار کەس.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوەی٢٧٢١ (٢٤ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنیەکانی مریوان هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوی "جەماڵ گرامی" تەمەن ٢٠ ساڵیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوی ئارام نیک‌پەی تەمەن ٣٤ ساڵ دوای بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

ئەم دوو هاووڵاتیە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لە گوندی نێ دەستبەسەر کراون.

هەروەها رۆی سێشەممە، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوەکانی "سەلمان ئەفرا"  و "سەیوان پەرتەو" بە هەمان تۆمەت دەستبەسەرکراون.

لە شاری سنەش، هاووڵاتییەک بە ناوی سەرۆک ئەبۆلقاسمی دەستبەسەر و  لە شاری شنۆش پێنج هاووڵاتی دیکە لە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون.

هەروەها لە شاری سەقز، ٩ هاووڵاتی دەستبەسەرکراون کە تا ئیستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.