دەست بەسەرداگرتنی کەل و پەلی کۆڵبەران و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێک لە سنوری تەتە + وێنە

11:26 - 14 April 2019

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری تەتەی هەورامان دەستیان بە سەر بڕێکی زۆر کەل و پەلی کۆڵبەراندا گرتووە و کۆڵبەریکیان بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٤ی ئاوریلی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری تەتە لە هەورامان کاروانی کۆڵبەرانیان خستووەتە بۆسەوە و دەستیان بەسەر کەل و پەلەکانیان گرتووە.

یەکێک لە کۆڵبەران وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە،  ئەو هێزە چەکدارانە کۆڵبەرێکیان تا سنووری مەرگ ئەشکەنجە کردووە و دواتر لە هۆش چووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.