سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی مەریوانی بە بارمتە ئازاد کران

سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی مەریوانی بە بارمتە ئازاد کران

18:16 - 26 October 2020

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان پاش مانگێک بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی حامید دادستان، محەمەدعەلی دادستان و حەمدی دەبستانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کراون.


 ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٠)،  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ”دەرگا شێخان“یان بە ناوەکانی ”حامید دادستان“ تەمەن ٥٤ ساڵ، ”محەمەد عەلی دادستان“ تەمەن ١٩ ساڵ (کوڕی حامید) و ”حەمدی دەبستانی“ تەمەن ٤٢ ساڵیان  دەستبەسەر کرد.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردن داویانیانەتە بەر لێدان و کوتان و توورەکەیان بەسەریاندا کێشاوە.