سەید ڕەزا ئەحمەدی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، دوای زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوە

١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٥٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، دوای زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، سەید ڕەزا ئەحمەدی هاوووڵاتی یدەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی تەرکەشی پیرانشار، دوای ٧٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی  ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و کۆتایی هاتنی لێکۆلینەوە و لێپرسینەوەکانی  بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

سەید ڕەزا ئەحمەدی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئیران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە