خۆراسانی باکوور؛ ئاریا نوورانی لە مامۆستا دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار سزای ١٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
هەنگاو؛ سێشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
ئاریا نوورانی، هاووڵاتیی کورد، مامۆستا و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ لە شارستانی مانە و سمڵقان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای خۆراسانی باکوور سزای ١٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاریا نوورانی بەم دواییانە لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانی ئەم پارێزگایەوە سزای ١٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. لە دەقی پێڕاگەیەندراو بەم هاووڵاتییە، ئاماژەیەکی ڕوون بە وردەکارییەکان و ناونیشانی تۆمەتە پاڵدراوەکان نەکراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە، ئاریا نوورانی لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە پارێزگای خۆراسانی باکوور دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای تێپەڕاندنی دوو هەفتە لێپرسینەوە و دەستبەسەرکران لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکان، بە دانانی بارمتەیەکی قورس بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەیه که ئریا نوورانی وەک مامۆستای فەرمی قۆناغی بنەڕەتی لە شارستانی مانە و سمڵقان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور خەریکی خزمەت بووە.