پانزە بەندکراوی سیاسی کورد مەترسیی سێدارەیان لەسەرە

01:33 - 17 خەرمانان 2718

 

هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ناسنامەی ١٥ بەندکراوی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان دەکەن بڵاو دەکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“،١٥ بەندکراوی سیاسی کورد کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەکانی سەقز، میاندواو، ئورمیە، تەورێزو کەرەج ڕاگیراون.

ئەو ١٥ بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە کە ٦ کەسیان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا حوکمیان بەسەردا سەپاوە و یان حوکمی سێدارەکەیان پشتڕاست کراوەتەوە.

 

ناو و زانیاری لەسەر ئەو بەندکراوانە کە حوکمی سێدارەیان هەیە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

١ـ ئەرسەلان خودکام / مەهاباد/ خاکەلێوەی ١٣٩٧ /  سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

 ٢ـ حەسەن فەرەجی / بۆکان/  ١٣٩٠/ هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان/ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

٣ـ دیاکۆ شێخ عەبدوڵڵا / مەهاباد / ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٢ / هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

٤ـ زانیار مورادی / مەریوان / ١٣ی گەلاوێژی ١٣٨٨ / هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

٥ـ  رامین حوسێن پەناهی/ دێولان / ٢ ی پووشپەڕی  ١٣٩٦ /  هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

٦ـ  رەزا مەلازادە / سەڵماس / هاوینی ١٣٩٠ / هاوکاری لەگەڵ پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

٧ـ  سابر شێخ عەبدوڵلا / مەهاباد / ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٢ / هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

٨ـ  عەبدوڵڵا سەروەریان / سنە  / نادیار / هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان/  بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

٩ـ  عەلی ئەحمەد سلێمان / باشووری کوردستان /  ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٨٤ / ههاوکاری لەگەڵ پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز

١٠ـ  کەماڵ ئەحمەد نژاد / میاندواو / پاییزی ١٣٩٣ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات /  بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو

١١ـ  کەماڵ حەسەن ڕەمەزان / سرێکانی / ٦ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی / پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

١٢ـ   لوقمان مورادی / مەریوان / ١٢ی گەلاوێژی ١٣٨٨ /  هاوکاری لە گەڵ حیزبی کۆمەڵە / بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

١٣ـ مستەفا سەلیمی / سەقز / ١٦ خاکەلێوەی ١٣٨٢ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات /  بەندیخانەی ناوەندیی سەقز

١٤ـ هیدایەت عەبدوڵلاپوور/ شنۆ/  پووشپەڕی ١٣٩٥ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات /  بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

١٥ـ  هۆشەنگ ڕەزایی/ نەهاوەند / ٢٩ ی جۆزەردانی ١٣٨٩ / هاوکاری لە گەڵ حیزبی کۆمەڵە/ بەندیخانەی ئێڤینی تاران

 

کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە