لاوێکی مەریوانی پاش مانگێک دەستبەسەرکران چارەنووسی ناڕوونە

لاوێکی مەریوانی پاش مانگێک دەستبەسەرکران چارەنووسی ناڕوونە

15:25 - 31 July 2020


هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەریوان کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی ناڕوونە.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناوەراستی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ( سەرەتای ژوئیە) لاوێکی مەریوانی بە ناوی" ئازاد دانشوەر" کوڕی حامێد و خەڵکی گوندی " یەنگیجە" لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە.


پاش مانگێک لە دەستبەسەرکرانی ئازاد هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە و بنەماڵەکەشی هەرچی بەدواداچوونیان کردووە ئاکامێکی نەبووە.


ئازاد دانشوەر پێشتر ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران بووە و پاش دابڕان لەو حیزبە و گەڕانەوەی بۆ مەریوان، لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.