لە بەندیخانەی ئورمیە ٢٥ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە

18:30 - 6 October 2019

 

هەنگاو: لانیکەم ٦٥ بەندکراو بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سـڕکەرەکان لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون کە بەشێکیان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٦٥ بەندکراو بە تۆمەتی بازرگانی کردنی بە ماددە سڕکەرەکان لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون کە ٢٥ کەسیان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ٤٠ کەسیان هێشتا حوکم نەدراون.

حوکمی سێدارەی دوو کەسیان بە ناوەکانی خدر قەویدڵ و حوسێن سەروەری لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لەسێدارە دراون کە حوکمی سێ کەسیان لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کراوە.

 

ناوی ئەو ٢٥ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ خدر قەویدڵ، خەڵکی بۆکان و ٦ ساڵە لە بەندیخانەیە

٢_ فیرووز سڵێمانی، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

٣_ئەحمەد باسۆ، خەڵکی ئورمیە و ١٧ مانگە لە بەندیخانەیە

۴- سادق موهمی، خەڵکی ئورمیە و ٢ ساڵە لە بەندیخانەیە

٥ -محەمەد مەحموودی، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۶- خالید حاج ئەغلانی، خەڵکی ئورمیە و یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۷- حوسێن سەروەری، خەڵکی سەردەشت شەش ساڵە لە بەندیخانەیە

۸- ئیسماعیل کەریم پووڕ، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۹- شەهرام تووفانی، خەڵکی ئورمیە ١٧ مانگە لە بەندیخانەیە

۱۰-داریووش توربی، خەڵکی ئورمیە و یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۱۱-مێهران شاهی پەروانە، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۱۲-  سەید سولتان ئەمیری، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

 ۱۳- شەهریار ئەمیری، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۱۴- کاویس وردان، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

١٥_ پژمان مستەفاپووڕ، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۱۶- محەمەد عەلی جلی باقوو، خەڵکی ئورمیە و یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۱۷-  ڕەزا قوربانی، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۱۸- قلیج شکووهی، خەڵکی ئورمیە و یەک ساڵە لە بەندیخانەیە

۱۹- ابراهیم نصیرخواه، از یک سال پیش در زندان می باشد

۲۰- ئیبراهیم نەسیرزادە، سێ ساڵە لە بەندیخانەیە

۲۱- بێهنام شاهی، ٥ ساڵە لە بەندیخانەیە

۲۲- سپێهر عەباسی پوور، ١٠ مانگە لە بەندیخانەیە

٢٣_ ئەکبەر عەلیزادە، دوو ساڵە لە بەندیخانەیە

۲۴- عەبدورەحمان بەرزەنجی, ١١ مانگە لە بەندیخانەیە

٢٥_ مستەفا نەسیرخاه، یەک ساڵە لە بەندیخانەیە