لە سنووری شنۆ دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

لە سنووری شنۆ دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

22:04 - 18 November 2020

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شنۆ و سەڵماس، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران لە سنووری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژەدا دوو کۆڵبەر کوژراون.

یەکێک لەم کۆڵبەرانە ناوی "هاکان محەمەدزادە"یە و خەڵکی گوندی "کریکان"ی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماسە و کۆڵبەری دووهەم ناوی "وەسیم فەردین زاده"یە و خەڵک گوندی "پرداوێ"ی شنۆیە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.