هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

14:03 - 19 November 2021

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢١( چالاکێکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بە ناوی میلاد هاتێف کە فەرمانبەری ناوەندی مەدەنی ئەندێشە بووە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتی وەپاڵخراو و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی میلاد هاتێف لە بەر دەستدا نییە.

هەمان ڕۆژ، دوو چالاکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی خەبات خەتیاڵ و جەهانگیر ساغەرنیا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.