هەنگاو ناسنامەی ٥٧ قوتابی دەستبەسەکراو لە کوردستان ئاشکرادەکات

لەدوای دەستپێکی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە دژیی کوژرانی ژینا ئەمینی، کە لە ئێستادا چووەتە دۆخێکی جددی ترەوە و هەموو چین و ڕەگەز و تەمەنە جیاوازەکانی لەخۆ

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٥:٢٦


هەنگاو: یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

لەدوای دەستپێکی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە دژیی کوژرانی ژینا ئەمینی، کە لە ئێستادا چووەتە دۆخێکی جددی ترەوە و هەموو چین و ڕەگەز و تەمەنە جیاوازەکانی لەخۆ گرتووە، توندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان لەبەرامبەر قوتابیان نیگەرانی جددی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی هەنگاو، دوابەدوای دەستپێکی ناڕەایەتییەکانی قوتابیان لە قوتابخانەکان و هەندێک جار لە دەرەوەی قوتابخانەکان، هێزە ئەمنییەکان بە توندترین شێوە دەستیان بە سەرکوتی قوتابیان کردووە.

لەم ڕاستایەدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان قوتابی لە شارە جیاوازەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون، کە هەتا ئێستا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ٥٧ کەسیان ئاشکرابکات.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە ١٦ قوتابی کچ و ٤١ قوتابی کوڕ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون.

شیاوی ئاماژە پێدانە، یەکێک لەو منداڵە دەستبەسەرکراوانە، نیما شەفیق دوستی تەمەن ١٦ ساڵ بوو، کە بە بریندار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گیانی لەدەستدا.

شارەکانی سەقز و جوانڕۆ هەر کام بەهەبوونی ١٠ حاڵەت، زۆرترین ئاماری دەستبەسەرکرانیان منداڵان تێیدا تۆمار کراوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی هەنگاو زیاتر لە ١٥٠ قوتابی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان، نەتوانراوە زانیاری زۆرتر لەمبارەوە دەست بخرێت.

پارێزگای سنە، ٢٧ حاڵەت (٦ کچ و ٢١ کوڕ)

سنە؛
١- پارسا زوڵەیخاپوور تەمەن ١٦ ساڵ ٢- نیما ساعدی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- مەتین ئەسەدی تەمەن ١٨ ساڵ ٤- ئاتووسا حوسێنی تەمەن ١٨ ساڵ ٥- هەدیە مەیهمی تەمەن ١٨ساڵ ٦- ڕاحلە جەعفەری تەمەن ١٨ ساڵ ٧- ئالان حوسێنی تەمەن ١٦ ساڵ ٨- هەورام حوسێنی تەمەن ١٥ ساڵ.

سەقز؛
١-ئارین مەجیدی تەمەن١٧ ساڵ ٢- میدیا ڕەحیمی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- ڕێباز ڕەزایی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- ئاریا مەجیدپوور تەمەن ١٨ ساڵ ٥- میلاد میرزایی تەمەن ١٨ ساڵ ٦- کەیهان هاشمی تەمەن ١٧ ساڵ ٧- ئارین عەبدوڵڵازادە تەمەن ١٧ ساڵ ٨- محەممەد محەممەدزادە تەمەن ١٦ ساڵ ٩- دیار ئازمودە تەمەن ١٧ ساڵ ١٠- زانا سابری تەمەن ١٧ ساڵ

دێولان
١-دڵنیا خانی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- سۆران موبارەکی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- سارۆ مورادی تەمەن ١٧ ساڵ

قوروە؛
١-ماهان خودادوست تەمەن ١٧ ساڵ

سەوڵاوا؛
١-پەروا حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- شنیا حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- ئەشکان ئیبراهیمی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- ئاریا مورادی تەمەن ١٧ ساڵ ٥- موبین مورادی تەمەن ١٧ ساڵ


پارێزگای کرماشان ١٥ حاڵەت (٧ کچ و٨ کوڕ)

کرماشان؛
پاوە؛
١-سینا نادری تەمەن ١٦ ساڵ ٢- ئەنەس وەلەدبەیگی تەمەن ١٧ساڵ ٣- ماهان فەتحی تەمەن ١٧ ساڵ ٤- ئاکار سەلیمی تەمەن ١٦ ساڵ ٥- ئایدا دەروێشی تەمەن ١٧ ساڵ

جوانڕۆ؛
١-بەرزان مستەفایی تەمەن ١٧ ساڵ ٢- سۆران عەزیزی تەمەن ١٦ ساڵ ٣- ئامانج قاسمی تەمەن ١٦ ساڵ ٤- کیمیا عەلیمورادی تەمەن ١٧ ساڵ ٥- سندووس یەعقووبی تەمەن ١٧ ساڵ ٦- هێرۆ نووری تەمەن ١٧ ساڵ ٧- ئێلینا ڕەنجبەر تەمەن ١٧ ساڵ ٨- ڕەها سەبووری تەمەن ١٧ ساڵ ٩- سارا کەرەمی تەمەن ١٧ ساڵ ١٠- محەممەد محەممەدزادە تەمەن ١٦ ساڵ


پارێزگای ئورمیە ١١ حاڵەت (١١ کوڕ)

ئورمیە؛
١-نیما شەفیق دوست تەمەن ١٦ ساڵ (گیانی لەدەست دا)

نەغەدە؛
١-کیان عەبدوڵڵاپوور تەمەن ١٦ ساڵ ٢- فەرهاد میلانی تەمەن ١٦ ساڵ

شنۆ؛
١-ئەمین خالقی تەمەن ١٤ ساڵ ٢- مەتین مەیهەنخا تەمەن ١٤ ساڵ

پیرانشار؛
١-زانیار نەسیری تەمەن ١٦ ساڵ ٢- میلادی ئیلاهی تەمەن ١٨ ساڵ

سەردەشت؛
١-عەبدولڕەحمان خزرپوور تەمەن ١٧ساڵ ٢- سۆران سولەیمانپور تەمەن ١٧ ساڵ

مەهاباد؛
١-مەهدی قوبادی تەمەن ١٥ ساڵ ٢- هاوار حەقپەرەست تەمەن ١٥ ساڵ


پارێزگای ئیلام ٤ حاڵەت (٣ کچ و ١ کوڕ)
ئیلام؛
١-ئیلاهە موئمنی تەمەن ١٦ ساڵ ٢-نیلووفەر قازی تەمەن ١٧ ساڵ ٣- سارا شێردڵ تەمەن ١٨ ساڵ


دەڕەشار؛
فەرزاد ئەسەدی تەمەن ١٨ ساڵ



هەموو ئەو قوتابییە ڕفێندراوانەوە بەپێی پێوەرە جیهانییەکان بۆ مافی منداڵان و کنواسیۆنی مافی منداڵان، وەک منداڵ بە هەژمار دێن و مافی پاراستنی تایبەتییان هەیە. بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەستبەسەرکرانی کاتی ئەوان لە سیستەمی دادوەری و یاسایی تایبەت بە منداڵان قەدەغەیە، تەنانەت بەپێی یاسا ناوخۆیییەکانی ئێرانیش دەستبەسەرکرانی منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەژێر دۆخی تایبەت و بە شێوەیەکی سنووردارانە پەسەندکراوە.

هەنگاو سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی، داوای بەدواداچوونی خێرا و تایبەت بۆ چارەنووسی منداڵانی ڕفێندراو و هەروەها ئەو کەشە نائەمنییە سیستامتیکەی کە هێزە ئەمنییکان لە قوتابخانەکان و دەرەوەی قوتابخانەکان بۆ قوتابیانیان دروستکردووە، دەکات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە