کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوری بانە و پیرانشار

10:27 - 17 February 2019

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێكی دیکە لە پیرانشار بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردوە کۆڵبەرێکیان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەی“بەختیار حەسەنی“ خەڵکی ئاوایی“بلەسەن“ی بانە ڕاگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێكی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”عوسمان مام حەسەن“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لاقی بریندا بووە.