کوژران و بریندار بوونی ٤ کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت

11:45 - 15 July 2019

 

هەنگاو: تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت لە کاروانێکی کۆڵبەران، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٤ کۆڵبەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کوژرانی کۆڵبەرێک و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری لێکەوتووەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سنوری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەست داوە”بریاجی ئیبراهیم زادە” کوڕی خدر و خەلکی گوندی گەوەڵانی سەردەشت ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە کە بریندار بوون، بۆ هەنگاو ڕوون نەبوەتەوە.

 

ئەم هەواڵە بە ڕۆژ دەبێتەوە