کۆتۆل؛ کارناسێکی ئابووری بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

کۆتۆل؛ کارناسێکی ئابووری بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

21:04 - 10 May 2022

 

هەنگاو: چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە بە ناوی ئەحمەد حەسەن پوور تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەحمەد حەسەن پوور خێزاندار، باوکی منداڵێک و دەرچووی کارناسی ئابووری زانکۆی ئورمیە بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردووش کرێکارێکی خەڵکی شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی مسداق غوڵام پوور لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.