یازدە بەندکراوی بەندیخانەی مەهاباد حوکمی سێدارەیان هەیە

14:59 - 13 September 2019

 

هەنگاو: لانیکەم ١١ بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد حوکمی سێدارەیان هەیە و چاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمەیان دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ، لەئێستادا ١١ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد حوکمی سێدارەیان هەیە کە ٤ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکانو ٧ کەسیان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپاوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لیستی ئەو بەندکراوانەی بڵاو کردووەتەوە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛

 

١_ عەبدوڵڵا ئیبراهیمان، خڵکی بۆکان و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان

٢_ مەیسەم ساڵحی، خەڵکی سەردەشت و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان

٣_ ڕەحمان ساڵحی، خەڵکی ئورمیە و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان

٤_ ئەسکەندەر عەبدوڵڵاهی، خەڵکی سەردەشت و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان

٥_ دانیال دیوانی ئازەر، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست

٦_ کەماڵ ئەسغەری، خەڵکی مەهاباد و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست

٧_ سەید دانیال زەینولعابدین، خەڵکی مەهاباد  و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست

٨_ کەیوان (ئەحمەد) بەرین، خەڵکی مەهاباد  و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست

٩_ دیاکۆ محەمەدزادە، خەڵکی مەهاباد  و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست

١٠_ نادر محەمەدزادە، خەڵکی مەهاباد  و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست

١١_ ئومید مام مەحموودی، خەڵکی مەهاباد  و بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست

 

جێگای ئاماژەیە کە ٥٠٠ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕاگیراون.