ئەگەری جێبەجێکرانی خێرای حوکمی سێدارەی سێ بەندکراوی بەندیخانەی ئورومیە لە بەرچاوی خەڵک

ئەگەری جێبەجێکرانی خێرای حوکمی سێدارەی سێ بەندکراوی بەندیخانەی ئورومیە لە بەرچاوی خەڵک

18:53 - 28 October 2020

 

هەنگاو: چوار بەندکراوی ڕاگیراو لە بەنددیخانەی ناوەندیی ئورومیە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان گوازرانەوە بۆ بەندی تاکەکەسی و بڕیارە حوکمی سێ کەسیان لە لەپیش چاوی خەڵک جێبەجێ بکرێت.

  بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠( ٢٨ی ئۆکتۆبر) چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە کە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە  ناوەکانیان برێتین لە "عەلی مەلەکی"، " یاسر پوور محەممەدی"، " مورتەزا حەیدەری" و " مووسا نێعمانی"، تەمەن ٥٤ ساڵ.ئەگەری ئەوە هەیە کە حوکمی ئەم بەندکراوانە بە زوویی جێبەجێ بکرێت.

  سەرچاوەکانی هەنگاو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیەوە رایانگەیاند کە عەلی مەلەکی، یاسر پوورمحەممەدی و مورتەزا حەیدەری هاووڵاتیی ئازەرین و بڕیارە کە جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەیان لە پێش چاوی خەڵکدا بێ. 

  ئەو سێ کەسە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی ٥ کەس دەستبەسەر کران و حوکمی سێدارەیان بۆ دەرچوو.

 هەروەها مووسا نێعمانی هاووڵاتیی کوردیی ئورومیەیە و کە ناوبراویش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" حوکمی سێدارەی بۆ دەرکراوە. 

 شایانی باسە بنەماڵەی ئەو چوار بەندکراوە بۆ دوایین چاوپێکەوتنی رۆڵەکانیان بانگهێشت کراون بۆ بەندیخانە.