سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کرا

کۆتایییەکانی حەفتەی ڕابردوو، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی مەهدی لوتفی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا.

٦ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٨:٤٠


هەنگاو: یەکشەممە، ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

کۆتایییەکانی حەفتەی ڕابردوو، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی مەهدی لوتفی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراویافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، سزای سێداەرەی بەندکراوێک بەناوی مەهدی لوتفی خەڵکی شاری ئەیوان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە مەهدی لوتفی سێ ساڵ پێش دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ کام لە میدیاکانی سەر بە حکومەت هەوڵی لە سێدارە دانی ئەو بەندکراوەیان بڵاو نەکردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە