بەربڵاوتربوونی ڕەوتی سەرکوتکردنی خەڵک لە گوندەکانی کوردستان؛ ٣ لاوی خەڵکی سەرهۆیە دەستبەسەر کراون

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتی هاووڵاتییانی کوردستان و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، دوو برای خەڵکی شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی شێرکۆ جەمشیدی و عادڵ جەمشیدی،

ب
٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٠:٠٢


هەنگاو: سێشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتی هاووڵاتییانی کوردستان و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، دوو برای خەڵکی شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی شێرکۆ جەمشیدی و عادڵ جەمشیدی، هەروەها لاوێکی تر بە ناوی عیرفان عەبدی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) عیرفان عەبدی و دوو برای دیکە بە ناوەکانی شێرکۆ جەمشیدی و عادڵ جەمشیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەرهۆیە سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە هەنگاو گەیشتووە؛ شێرکۆ جەمشیدی و عیرفان عەبدی، پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراون، بە بارمتە ئازاد کراون، بەڵام چارەنووسی عادڵ جەمشیدی هەروا ناڕوونە.

شایانی باسە کە پێشتریش، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، ژمارەیەک هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی شاری سنە و دەوروبەری وەک هۆیە، تەنگی سەر، نییەر و نگڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە