دۆسیە سازی و سەپاندنی تۆمەتی ئەمنی بە سەر ژنە چالاکێکی ڕفێندراوی خەڵکی سنە لە دادسەرای ئێڤین
نەسیم مەردۆخی، خوێندکاری دەرچووی بەشی هونەرە ئیسلامییەکان، دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، لەلایەن دەزگای دادوارەیی حکومەت ت
هەنگاو: دووشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
نەسیم مەردۆخی، خوێندکاری دەرچووی بەشی هونەرە ئیسلامییەکان، دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، لەلایەن دەزگای دادوارەیی حکومەت تۆمەتی ئەمنییەتی بەسەردا سەپاوە و دۆسیە سازی بۆکراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دۆسیەی نەسیم مەردۆخی، تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن لێکۆڵەر مەحموود حاج مواردی لە لقی ٢ی دادسەرای ئێڤین بە تۆمەتی "کۆبوونەوە لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی" و "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" خراوەتە گڕ.
دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە لە ئێستادا بۆ دادگای شۆڕش نێردراوە و گومان دەکرێت کە دۆسیە سازی بۆ ناوبراو بکرێت.
نەسیم مەردۆخی، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە وەرزشی ڕۆژانەی، دەستبەسەر کراوە و دوای ماوەیەک بۆ بەندیخانەی قرچەکی ورامین گوازراوەتەوە.
بەدواداچوونەکانی دایکە بەتەمەنەکەی ئەو چالاکە ژنەی خەڵکی شاری سنە، بۆ زانینی بارودۆخی تەندروستی کچەکەی بێ ئەنجام ماوەتەوە و لێکۆڵەر و فەرمانبەرانی دادسەرای ئێڤین لەم بارەوە هیچ وەڵامێکیان پێ نەداوەتەوە.