ڕاپۆرتی ژمارە ١١ی هەنگاو لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی کوردستان، ١٢٢ کوژراو و زیاتر لە ٨ هەزار بریندار
لەماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی جەماوەریی لە ٤٧ شاری کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام، لانی کەم ١٢٢ هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار کەس بە تەقە.
هەنگاو: چوارشەممە، ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
لەماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی جەماوەریی لە ٤٧ شاری کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام، لانی کەم ١٢٢ هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندار بوون.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆی ١٢٢ هاووڵاتی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە کوژراون، ١٠٦ حاڵەت واتە ٪٨٧ کۆی هەموو حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.
پۆلێنبەندی ڕێژەی گیانبەختکردووان بەپێی چۆنیەتی کوژرانیان:
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان: ١٠٦ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٨٧ی کۆی گشتی
گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجە: ٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٥.٧ کۆی گشتی
گیان لەدەستدان بە هۆی لێدانی باتۆم: ٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٥. ٧ی کۆی گشتی
گیان لەدەست دا بەهۆی بەرکەوتن بە گازی فرمێسک ڕێژ: ١ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٠.٨ کۆی گشتی
گیان لەدەستدان بە لێدانی چەقۆ: ١ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٠.٨ کۆی گشتی
شیاوی ئاماژە پێدانە کە لەکۆی ١٢٢ کەسی کوژراو ٧ کەسیان ژن و١٤ کەسیان منداڵ.
مەبەستی هەنگاو لە بەکارهێنانی منداڵ، هەموو ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵ دایە، کەبپێی بەڵگەنامە جیهانییکا و ڕێکخراوەکانی چاوەدێری مافی منداڵان، بە منداڵ هەژمار دەکرێن.
ئاماری بڵاوکراوە، بەپێی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی کەسانی کوژراو بووە هەتا ئێستا و تیمی لێکۆڵینەوەی هەنگاو پێی وایە کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان لەم ڕێژەیە زیاترە و لە کاتی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی کوژراوەکان، ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
پۆلێنبەندی ئاماری کوژراوان بەگوێرەی شارەکان:
سنە؛
١-داریوش عەلیزادە ٢- پەیمان مینبەری ٣- محەممەد ئەمینی ٤- یەحیا ڕەحیمی ٥- عەزیز مورادی ٦- ڕامین فاتیحی ٧- محەممەد شەریعەتی (خەڵکی موژژ) ٨- کەیوان دەروێشی ٩-محەممەد لووتفوڵڵاهی ١٠-سارینا ساعیدی (١٦ ساڵ) ١١- ئیبراهیم میرزایی (خەڵکی دێولان) ١٢- موعمن زەندکەریمی (١٨ ساڵ) ١٣-حەمید گوڵی ١٤-زانیاری ئەڵڵامواردی ١٥-عیسا بیگلەری (خەڵکی سەوڵاوا) ١٦-شاهۆ بەهمەنی ١٧-ئارام حەبیبی ١٨- ئومێد حوسێنی ١٩- فەرهاد خەسرەوەی (خەڵکی کرماشان) ٢٠- حەسەن عەبدپەنا
بۆکان:
١-کەماڵ فەقیهی ٢- سامان قادر بەیگی ٣- سالار موجاور ٤- ئەسعەد ڕەحیمی ٥- محەممەد حەسەن زادە ٦- هەژار مام خەسرەوەی ٧- ئەمجەد عینایەتی ٨- هیوا جان جان ٩- میلاد مەعرووفی ١٠- موستەفا شەعبنی ١١- شەهریار محەممەدی ١٢- سولێمان شوکری ١٣- غەفوور مەولوودی ١٤- سەعدی شاهروخی فەر ١٥- هێمن ئەمان ١٦- ئیبراهیم شەریفپوور ١٧- ئاوات قادر پوور
مەهاباد:
١- ئیسماعیل مەولوودی ٢- کوبرا شێخ سەقا ٣- زانیار ئەبووبەکری ٤- شاهۆ خزری ٥- فریشتە ئەحمەدی (خەڵکی سەردەشت) ٦- مەسعوود ئەحمەزادە ٧- فایەقی مام قادری ٨- ئازاد حەسەن پوور ٩- محەممەد ئەحمەدی گاگش ١٠- سەید کەماڵ ئەحمەدپوری ١١- مێهران ڕەحیمی ١٢- ڕێباز ساڵحی وەند ١٣- شەماڵ خەدیری وەند ١٤- شۆڕش نیکنام ١٥- فەرزین مەعرووفی
کرماشان:
١-مینوو مەجیدی (خەڵکی قەسری شیرین) ٢- ڕەزا شەهپەرنیا ٣- ئەمیر حوسێن بەساتی (١٥ ساڵ) ٤- ئارمین سەیادی (١٨ ساڵ) ٥- سینا نادری ٦- ڕامین کەرەمی (خەڵکی سەرپێڵی زەهاو) ٧- کورش پاژخ (خەڵکی شاباد) ٨- ئەردەڵان قاسمی (خەڵکی گیەڵان)
جوانڕۆ:
١-عیرفان کاکایی، ٢- بەهالدین وەیسی ٣- جەوهەر فەتحی ٤- ئیسماعیل گوڵ عەنبەر ٥- تەحسین میری ٦- جەماڵ ئەعزەمی ٧- مەسعود تەیمووری
پیرانشار:
١-زەکەریا خەیاڵ (تەمەن ١٦ ساڵ) ٢- سەمەد بەرگی نیا ٣- کۆمار دەرئۆفتادە (تەمەن ١٦ ساڵ) ٤- ئەمیر فەراسەتی شاد ٥- جەلال قوربانی ٦- تاهر عەزیزی ٧- کاروان قادر شوکری
شنۆ:
١-ئەمین مەعرەفەت (تەمەن ١٦ ساڵ) ٢- میلاد حەقیقی ٣- سەدرەلەدین لیتانی ٤- عەبدولسەلام قادر گڵوان ٥- سامان قادر پوور
ئورمیە:
١-فەرجاد دەرویشی ٢- عەبدووڵڵا محەمەدپوور (تەمەن ١٦ ساڵ ٣- دانش ڕەهنما ٤- نیما شەفیق دووست (خەڵکی سەڵماس (٥- نەسیم سەدیقی (خەڵکی سایین قەڵا)
شاباد:
١-سەعید محەممەدی ٢- ئەمیر فوولادی (تەمەن ١٦ ساڵ) ٣- ئیمان محەممەدی ٤- عەلیڕەزا کەریمی
دیواندەرە:
١-فواد قەدیمی ٢- موحسێن محەممەدی ٣- فواد سواری ٤- حەبیبوڵڵا فەتحی
سەقز:
١-فەرەیدون محەموودی ٢- ئیسماعیل دزوار ٣- دانیال پابەندی ٤- عەبدولڕەحمان بەختیاری
بانە:
١-موتەڵب سەعید پیرۆ ٢- فەرەیدون فەرەجی (خەڵکی سەقز) ٣- داستان ڕەسوڵ محەممەد ئاقا (خەڵکی باشووری کوردستان) ٤- ئاسۆ قادری (خەڵکی ڕەبەت)
سونقوڕ:
١-عەلی ڕەزا فەتحی ٢- ڕۆزبێ خادمیان ٣- محەممەد زارعی
مەریوان:
١-موختار ئەحمەدی ٢- نەسرین قادری ٣- جەبار فەرقی زادە
کامێران:
١-فواد محەممەدی ٢- برهان کەرەمی ٣- ڕەزا کازمی
قوچان:
١-عەلی موزەفەری سالانقوچ (تەمەن ١٧ ساڵ) ٢- مەهدی بەبرنەژاد
ئیلام:
١-موحسێن قەیسەری ٢- محەممەد عەبدوڵڵاهی
کەنگاڤەر:
١-عیرفان خەزائی ٢- ئیحسان قاسمی فەر
دێولان:
١-ڕەزا لوتفی ٢- موحسێن نیازی
سەلاسی باوەجانی:
١-ئارین موریدی
قوروە:
١-نگین عەبدولمەلەکی
قەسری شیرین:
١-ئەفشین ئاشام
تیکاب:
١-سامان محەممەدی
سەحنە:
١-سپێهر ئەعزەمی
پۆلێنبەندی کوژراوان بەپێی پارێزگا:
پارێزگای سنە، ٣٨ کوژراو
سنە؛ ١٩ کوژراو، بانە ٤ کوژراو، دیواندەرە؛ ٤ کوژراو، سەقز؛ ٤ کوژراو، مەریوان؛ ٢ کوژراو، دێولان؛ ٢ کوژراو، کامێران؛ ٣ کوژراو
پارێزگای ئورمیە: ٤٧ کوژراو
مەهاباد: ١٤ کوژراو، ئورمیە؛ ٥ کوژراو، شنۆ؛ ٤ کوژراو، پیرانشار؛ ٧ کوژراو، بۆکان؛ ١٧ کوژراو
پارێزگای کرماشان؛ ٢٠ کوژراو
کرماشان؛ ٨ کوژراو، جوانڕۆ؛ ٧ کوژراو، شاباد؛ ٣ کوژراو، قەسەری شیرین؛ ١ کوژراو، سەلاسی باوەجانی؛ ١ کوژراو
پارێزگای ئیلام؛ ٢ کوژراو
ئیلام؛ ٢ کوژراو
هاووڵاتییانی کوردی کوژراو لە شارەکانی دەرەوەی کوردستان؛ ١٥ حاڵەت
تاران؛ ٥ کوژراو، کەرەج؛ ٤ کوژراو، قوچان؛ ٢ کوژراو، هەمەدان؛ ١ کوژراو، قەزوین؛ ١ کوژراو، ئەراک؛ ١ کوژراو، ورامین؛ ١ کوژراو
ئاماری دەستبەسەرکراوان:
لە ماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕین لە کوردستان زیاتر لە ٦٥٠٠ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە حکومییەکان دەستبەسەر و ڕفێندراون. هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ١٥١٠ کەسیان ئاشکرا بکات، کە لەو ڕێژەیە ١٧١ کەسیان ژن و ١٣٨ی دیکەیان منداڵن.
بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاننی هەنگاو، دەستبەسەرکراوان بە شێوەیەکی سیستەماتیک لەژێر ئەشکەنجەی ڕۆحی جەستەییەدان.
لەو ڕاستایەدا، هەتاکوو ئێستا ٧ کەس لە دەستبەسەرکراوان لە شارەکانی ئورمیە (٢ حاڵەت)، ئیلام، سەقز، سنە (٢ حاڵەت) و تاران لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
بارودۆخی بریندارەکان:
لە ماوەی دەستپێکی خۆپیشاندانەکان هەتا ئێستا بە شێوەیەکی مەزەندەیی دەتوانین ئاماری بریندارەکان بە نزیکەی لە ٨٠٠٠ کەس ڕابگەیێنین کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان برینداربوون و دۆخی ٤٠ کەسییان مەترسیدارە.
تیمی یاسایی هەنگاو کە ئەرکی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بەدەستی هەنگاوە، ڕایدەگەیێنێت کە ئاماری بەردەستی هەنگاو تەنیا ئەو حاڵەتانەیە کە توانیومانە بەشێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ بنەماڵەی کوژراو و بریندارەکان پەیوەندی بگرین و وێنە و بەڵگەکانی بەردەستمان بە بەراوردکردن لەگەڵ زانیارییەکانی ئەوان پشتڕاست بکەینەوە. هەربۆیە باوەڕمان وایە، لە کاتی باشتربوونی دۆخی ئینتەرنێت و هەروەها بڕیاری بنەماڵەکان بۆ میدیایی کردنەوەی هەواڵی برینداری و کوژرانی کەسە نزیکەکانیان، ئامارەکان زۆرترین.
ئەم ڕاپۆرتە لە داهاتوودا بەپێی ئەنجامەکانی تیمی لێکۆڵینەوە و یاسایی هەنگاو بە ڕۆژ دەکرێتەوە.