ڕاپۆرتێک لەسەر ڕفاندنی ٧ هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆڕان کە سێ کەسیان ژنن
لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، چوار خوشک و برا بە ناوەکانی محەممەد بەیگ پوور، عەلیڕەزابەیگ پوور، فاتمە بەیگ پوور و گوڵناز بەیگ پوور، هەروە
هەنگاو؛ چوارشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، چوار خوشک و برا بە ناوەکانی محەممەد بەیگ پوور، عەلیڕەزابەیگ پوور، فاتمە بەیگ پوور و گوڵناز بەیگ پوور، هەروەها دوو برای دیکە بەناوکانی ئەفشین جابری و یاسین جابری و ژنێک بەناوی زەینەب باویر لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) ئەفشین جابری، تەمەن ٢٦ ساڵ و براکەی یاسین جابری، تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری دێهلۆڕان ڕفێندران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەکاتێکدا ئەم دوو برایە ڕفێندراون، کە خەریکی کاری ڕۆژانەی خۆیان و فرۆشتنی گەڕۆکی میوە بوون لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە ڕفێندراون.
هەروەها، دووشەممە ٢١ی سەرماوەز، مەحمود بەیگ پوور تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، برای ئەم هاووڵاتییە، عەلیڕەزا بەیگ پوور، ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
پێش لە مانگێک، دوو خوشکی ئەم دوو برایە بە ناوەکانی فاتمە بەیگ پوور و گوڵناز بەیگ پوور لەگەڵ کەسێکی دیکە بەناوی زەینەب باوەیر لە کاتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم دواییە، دەستبەسەرکرابوون، کە بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بوون.