ئیقباڵ خودامورادی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا

ڕەوتی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کوردستان بەردەوامە و لە نوێترین ئەم هەوڵانەی کۆمار ئیسلامیدا ئیقباڵ خودامورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندر

٢٨ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٢:٥٢


هەنگاو: دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

ڕەوتی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کوردستان بەردەوامە و لە نوێترین ئەم هەوڵانەی کۆمار ئیسلامیدا ئیقباڵ خودامورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندرە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، ئیقباڵ خودامورادی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە، ڕفێندراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە لە دووکانەکەی خۆی و لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە و پاشان بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە