بیتا وەیسی، خوێندکاری پەیمانگای پیشەیی کچانەی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا

بیتا وەیسی، خوێندکاری بەشی ڕاهێنانی جەستەیی پەیمانگای فەنی کچانەی شاری سنە، لە کاتی ناڕەزایەتیییەکانی دوێنێی ئەو پەیم

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٣:١٨


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

بیتا وەیسی، خوێندکاری بەشی ڕاهێنانی جەستەیی پەیمانگای فەنی کچانەی شاری سنە، لە کاتی ناڕەزایەتیییەکانی دوێنێی ئەو پەیمانگایە لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) بیتا وەیسی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی پاوە، لە کاتی ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکانی پەیمانگای فەنی کچانەی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.


هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم کچە خوێندکارە لە دوای ڕفاندنی لەبەردەم بینای پەیمانگای پیشەیی کچانە لە گەڕەکی لە شاری سنە، لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندەی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان هەتا یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لانی کەم ٧٨ خوێندکار لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەر یاخود ڕفێندراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە